كۆمیسیۆن سێ لیژنەی بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان پێكهێنا
ئاکام
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٨
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق سێ لیژنەی بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان پێكهێنا و بەپێی جۆری سكاڵاكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیاند، كۆمیسیۆن سێ لیژنەی بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان پێكهێناوە و لیژنەكان لەلایەن یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران و بەڕێوەبەری گشتی كۆمیسیۆن و فەرمانبەری یاسایی كۆمیسیۆنەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
دەشڵێت، ئەو لیژنانە سكاڵاكان پۆلێن دەكەن بۆ سكاڵای سەوز و سور، سكاڵای سەوز كاریگەری ناكاتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردن و بابەتین بۆ نمونە سكاڵایەك كراوە بەبێ پڕكردنەوەی فۆڕمی سكاڵا یاخود ناوی سكاڵاكار نەنوسراوە و یاخود بەڵگەی پێویست نییە و لە هەمان كاتدا وەڵامدەدرێتەوە.
وتیشی، سكاڵای سور ئەنجامی هەڵبژاردن دەگۆڕێت و پێویستە ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاری لەسەر بدەن، ساختەكاری و گۆڕینی فۆڕمی دەنگدان بە سكاڵای سور دادەنرێن.