لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لیستی ١٢٩ی یەکێتی سەرکەوتنی گەورەی بە دەستھێناوە
هادی
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٦٨٥
ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایھات و لیستی ١٢٩ی یەکێتی سەرکەوتنی گەورەی بە دەستھێناوە.
بەپێی ئەنجامە نا رەسمییەکان و جیاکردنەوەی ٩٢%ی دەنگەکان، لە چواربازنەی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٤٠٨ ھەزار دەنگ و پارتی ٥٧٢ ھەزار و ٣١ دەنگ و نەوەی نوێ ٢٤٠ ھەزار و شەش دەنگ و یەکگرتوی ئیسلامی ٩٤ ھەزار و ٧٥٥ دەنگ و کۆمەڵی دادگەری ٥٨ ھەزار و ٨٣٨ دەنگ و لایەنەکانی تر ٨٨ ھەزار و ٨٧٠ دەنگیان بەدەست ھێناوە.
مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیش رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر دەنگ ماوە جیابکرێنەوە و دەنگی یەکێتی زۆر زیاتر دەبێت لە ئێستا.