قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ دەستپێكی پرۆسەی كۆتاییهێنانە بەوانەی غەدریان لە میللەت كردووە
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٢٥٦
قوباد تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لە وتەیەكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، رێرەوی حكومرانی لە هەرێمی كوردستان راستدەكەنەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم هەڵبژاردنە گۆرانكاری دروست دەكات و كابینەی داهاتووی حكومەت جیاواز دەبێت، ئەمرۆش دەستپێكی پرۆسەی كۆتاییهێنانە بەوانەی غەدریان لە میللەت كردووە، راشیگەیاند هیوادارن هاووڵاتیان بە زوویی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دەتوانێت گۆڕانكاری بكات.