کەشناسی بۆ ھاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
ئاکام
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٣
کەشناسی عیراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکات و پێویستە ھاوڵاتیان جلوبەرگی زستانە لەبەربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایە زۆر سارد لە تورکیاوە روو لە ھەرێمی کوردستان و باکوری رۆژھەڵاتی عیراق دەکات.
ھەروەھا رێنمایی ھاوڵاتیان دەکات کە جلی زستانە لەبەربکەن بەو پێیەی شەوان کەشوھەوا زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
ھاوکات، کەشناسی ھەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و پلەکانی گەرماش پێنج پلە نزمدەبنەوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، سبەینێ یەک شەممە پلەکانی گەرما نزیکەی چوار پلەی تر نزمدەبنەوە.