رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دەوامی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات
ئاکام
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٢٤
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دەوامی ساڵی نوێ خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٤ -٢٠٢٥ دەستپێبکات.
د.یۆھان عوسمان، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبونەوەی ئاساییدا بڕیارییداوە کە ھەفتەی داھاتوو خوێندکاران دەست بە دەوام بکەن و رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەش دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ بێت، چونکە گرفتەکانی بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر کران.
وتیشی، بڕیاربوو دەوامی خوێندکاران لە ٢٨ی ئەیلول دەستپێبکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی بەشە ناوخۆییەکان ئامادە نەکرابوون دەستپێکی دەوام دواخرا.
زانکۆی سلێمانی رایگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی تەمویلی کۆمپانیای پاککردنەوە و چاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان ناکات لەبەرئەوە ناتوانرێت پێشوازی لە خوێندکاران بکرێت و دەوامی خوێندکاران دوادەخرێت.