کوردسات نیوز زانیاری لەسەر خەرجکردنی موچەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم ئاشکرا دەکات
شنیار
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٨
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی ئیمزای کردوە لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێم بە ھێزی پێشمەرگەشەوە و چاوەروان دەکرێت ئەمرۆ پارەکە بخرێتە سەر حسابی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبو ، دوای خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبرینانەی لە موچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابون لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەو ، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت .