کۆمیسیۆنی عێراق: ئامادەکارییەکانمان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدان
کوردسات نیوز
١٨ی ئازاری ٢٠٢٤
٣١٩
د. عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ھیچ داواکارییەکی رەسمی بەدەستی کۆمیسیۆن نەگەیشتووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن.
جەختی لەوەشکردەوە، کۆمسیۆن پابەندە بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و لەئێستاشدا گەیشتوون بە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییەکان و سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
باسی لەوەشکرد، لە رۆژان داھاتوودا وۆرکشۆپ بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن دەکرێتەوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دەبێتە دوایین قۆناغی ئامادەکارییەکان، دوای تەواوکردنی لیستی کاندیدەکان.