بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام رەشید سندی خاوەنی مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە تێکۆشانە لە مێژووی خەباتی کورددا
کوردسات نیوز
١٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٣٨٧
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی مام رەشید سندی
کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین مام رەشید سندی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
مام رەشید سندی فەرماندەی رۆژە سەختەکانی خەبات و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، خاوەنی مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە تێکۆشانە لەمێژووی خەباتی کورددا.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان