دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی) باوکی شەھید دکتۆر ھەڵمەتمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە  گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی شێخانی تاڵەبانی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت 

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان