کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە راپۆرتێکیدا پوختەی داھاتەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردوەتەوە و ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا کۆمپانیاکەیان ٢١٨ ملیۆن دۆلار  قازانجی کردووە و کۆی داھاتیشی ٦٦٨ ملیۆن دۆلار بووە.

باسی لەوەشکردوە، زیاتر لە ٤٠%ی کۆی بەرھەمھێنان و داھاتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بووە بەتایبەت دوای ئەوەی لە کۆتا مانگەکانی ساڵی  ٢٠٢٣دا لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور دەستیان بە بەرھەمھێنانی نەوت کردووەتەوە.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەشڵێت، بەھۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان توانیویانە بەڕێژەی ٦٥% داھاتی کۆمپانیاکەیان بەرزبکەنەوە.