دەقی پرسەنامەکە…

بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی سەردار عەلی ئاغای مەنگوڕ 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جەمیلە پایز) ھاوسەری خوالێخۆشبوو سەردار عەلی ئاغای مەنگوڕ، کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلالمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی مەنگوڕ و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان