لە سنووری ھەولێر شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و کەسێک برینداربوو
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٤
٢١١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی لاجای سنووی ناحیەی شەمامک لە پارێزگای ھەولێر، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە، کە ھەردووکیان لە یەک عەشیرەتن.
ئەوەشی خستەڕوو، دوو بنەماڵەکە بە چەکی قورس ڕووبەڕووی یەکبوونەتەوە و لەئاکامی شەڕەکەشدا کەسێک برینداربووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لەبارەی شەڕەکەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.