مانگی رابردوو لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ١٥٠ کەس دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٣٥٠
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماری مانگی رابردووی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان و دەستگیرکردنی ھاووڵاتییان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، ١٥٢ کەس لە شارەکانی ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە ٥٣%ی دەستگیرکراوەکان ھاووڵاتی کوردن.
بەپێی ئامارەکە، ٨١ ھاووڵاتی کورد و ٣٤ تورک و ١٤ بەلووچ و ١٢ ژن و یەک منداڵ و ژمارەیەک ھاووڵاتیانی عەرەب و گیلەک لە نێو دەستگیرکراوەکاندان لەگەڵ ٢٠ چالاکوانی ئایینی و ٨ خوێندکار و ٢ مامۆستای زانکۆ و ٣ رۆژنامەنوسیش کە دەستگیرکراون.