لە ھەولێر مامۆستایەکی زانکۆ بەتوندی لە کچە خوێندکارێک دەدات
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬٧٠٩
پارێزەر ئاسۆ ھاشم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، "چەند رۆژێک پێش ئێستا لە یەکێک لە زانکۆکانی شاری ھەولێر مامۆستایەکی زانکۆ کە پیاوە بەبەرچاوی ٣١ خوێندکاری دیکەوە شەقێکی لە کچە خوێندکارێکی کچی قۆناغی یەک داوە و دەمی پڕکردوە لە خوێن".
وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە خوێندکارەکان سەرقاڵی وانەخوێندن بوون.
ئاسۆ ھاشم دەشڵێت، رۆژی یەکشەمە سکاڵایی یاسایی لەسەر مامۆستاکە تۆمار دەکەن، وردەکاریی دۆسیەکەش بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەخەنەڕوو.