داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بخاتە دەنگدانەوە
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٤
٥١٨
کوردە عومەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەدوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لیژنەکەیان داواکارییەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد تا لەکۆبوونەوەکانی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
وتیشی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی داوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەکە بخاتە دەنگدانەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ وادەیەکی بۆ دیاریبکات.