وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی دەستبەکابوونی کۆمیتەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێشکەوتنانە کرا لە پرۆسەی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدیھاتوون،‌ لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆمیتەکە ئەو پێشکەوتنانەی خستەڕوو کە بۆ چاکسازیی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدەستھاتوون، ھەروەھا لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داھاتوو رێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی ھاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و بنیاتنانی ھێزێکی پیشەیی، کە بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش مسۆگەر بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکھاتەی دارایی و ھێزەکاندا بەدەستھێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە ستایشەوە دەڕواننە بەردەوامیی ھەوڵەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە.