مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ساڵح سەدرەدین دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠٣
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی...
بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی تێکۆشەر وپێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ ساڵح سەدرەدین لێپرسراوی نوسینگەی کۆیەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک)
بۆکۆچیدوایی ھەڤاڵ ساڵح ناسراو بە مەلا ساڵح ھاوبەشی پرسە و ماتەمتانین
ھەڤاڵ مەلاساڵح گشت تەمەنی خۆی لە پێناو نیشتمان و کوردایەتی و ڕێبازی یەکێتیدا بەخشی و ناو و ڕۆڵی ئەو بۆ ھەمیشە بە زیندوو ڕادەگرین.
بۆ ئەم خەمە لەیەزدانی مەزن داواکارین ئارامی بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان وگشت ھەڤاڵان و ھاوسەنگەرانی ببەخشێت و کۆچکردوش جێگەی بەھەشت بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان