پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکەی کردووە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە گوێرەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان داوا دەکات ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک رۆژی پێنجشەممە (١ـی شوبات) کۆببێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کۆبوونەوەکە لە ھۆڵی نوێی پارێزگای کەرکوک و سەعات ٢:٠٠ـی دوا نیوەڕۆی  رۆژی پێنجشەممە ساز دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەردەم سەرۆکایەتی دادگای پارێزگاکەیاندا سوێندی یاساییان خوارد و بەرەسمی وەک ئەندامی نوێی ئەنجومەن دەستبەکاربوون.