دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دڵشاد عوسمان

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (دڵشاد عوسمان فتح اللە)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو دڵشاد عوسمان کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر، کادرێکی خەمخۆر و دڵسۆز، لەئەرک و بەرپرسیارێتیدا بەئەمەک و سەرڕاست، ھەموو ھەوڵێکی بۆ خزمەتکردن بوو، دوایین پلەشی لەحکومەت و دەوڵەتداریدا بریکاری وەزارەتی دارایی بوو.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادەکەی دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران