ھیوا ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق لیژنەیەک پێکھێندراوە، بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەنێوان ھەرێم و عێراق، تا بەرھەمی ھێلکەی ھەرێم ھەناردەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت.