لە رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کورد بە دەستڕێژی ھێزە ئەمنییەکان کوژرا
کوردسات نیوز
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٨٩١
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، درەنگای شەوی شەممە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەقز بەناوی مەنسور محەمەد، کە تەمەنی ٤٥ ساڵە، لەکاتی کۆڵبەری لە سنوری شارەکەی خۆی بە دەسترێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆڵبەرە دانیشتووی گوندی "جونیانی" سەر بە ناوچەی زێویە لە سەقز و لە نزیک روباری بەستام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان لە پشتەوە دەسترێژی گولـلەیان لە کۆڵبەرەکە کردووە و کوشتوویانە.