حکومەتی ھەرێم پەیامێکی لەسەر ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٧٠١
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکیدا لەسەر ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەدا، ئەم ھێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان.
ئەوەشی خستەڕوو، وەکو حکومەتی ھەرێم داواکارن ھەموو لایەک ھاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی ھاوشێوە.