بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خزمانی زیدکی لە بادینان دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٨٠٧
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خزمانی زیدکی لە بادینان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (لوقمان سمکۆ عەبدی ئاغا زیدکی) کەسایەتیی دیاری دەڤەری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵ و پێگەیان لە تێکۆشان، چاکەکاری و پاراستنی بەھا کۆمەڵایەتییەکان دیار و بەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان