وەزارەتی دارایی ھەرێم داوای لیستی مووچەی فەرمانبەران دەکات لەکاتی خۆیدا
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٦٬٢٠٧
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان کراوە، داوا دەکات لیستی موچەی پەسەندکراو بنێرن.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەت، ھەموو ئەو شوێنانە، پێویستە مانگانە لیستی مووچە بەپێی موچەی بنەڕەت، جۆری دەرماڵە، لێبڕینی خانەنشین و باجی دەرامەت بە وردبینی و پەسەندکراوی بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەکان بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.
وەزارەتی دارایی داوای کردووە ھەموو وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان مانگانە لەپێش (١٠)ی مانگەوە لیستی موچەکانیان بنێرن.