کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە
هیوا
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٬٧٤٩
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی رەوشی کەشوھەوای بڵاوکردەوە و ئەوەی خستوەتەڕو، لە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە لە ناوەندی پارێزگاکان نمە باران دەبارێت و لە شەویشدا بەفر لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
باسی لەوەشکردوە، پێشبینی دەکرێت سبەینیش لە ھەرێم بە گشتی باران ببارێت بەشێوەی نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا و لە ھەندێ ناوچەش بارانی مامناوەند دەبێت، ھاوکات بەفریش لە زۆربەی لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.