قوباد تاڵەبانی: بە بیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی حەمید سابیر دڵگران بووم
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٢٣٧
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەمید سابیر
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حەمید سابیر ) راگەیاندنکار و ھونەرمەند، ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن و بیر و ھۆشیاری، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال