بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچیدوایی ھونەرمەند و رۆژنامەنووس حەمید سابیر بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٦١١
دەقی پەیامەکە...
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و رۆژنامەنووس حەمید سابیر، ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھاوڕێیان و ھەڤاڵانی بۆردی راگەیاندن دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی