وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دوو ھێندەبوونی سزاکانی سەرپێچی ھاتووچۆ رادەگرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٩٧٠
بەپێی فەرمانێکی وزاری، ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی لە ماوەی ڕابردوو تا ٣١/١٢/٢٠٢٣ بەھۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە ڕێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچووە.
ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لەمەودوا لەماوەی یاساییدا خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەدوور بن.
دەشڵێت، بڕیاری دوو ھێندە بوونی سزاکانی سەرپێچی ھاتوچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزاری دەرچوو بوو، لەبەر باری دارایی ھاووڵاتیان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، ڕاگیراوە.