بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی حاکم سابیر دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٧٧
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک حاکم سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)ی براتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان