ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٣٥
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی لەکۆبوونەوەدایە.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی کورتەیەک لەسەر دۆخی سیاسیی کوردستان و عیراق، سەرکەوتنی یەکێتیی لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک، موسڵ، خانەقین و سەلاحەدین پێشکەش دەکات.
بەوتەی سەرچاوەکە، ھەر لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان لەو بارەیەوە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری رێکخراوەیی دوای کۆنگرەی پێنجەم و کۆنفرانسی راگەیاندن، کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن.