لە سلێمانی داواکراوێک لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی روبەڕووی پۆلیس بووەوە
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٩١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لە شەقامی پیرەمێرد روویداوە، کاتێک پۆلیسەکان ھەوڵی دەستگیرکردنی داواکراوێکیان داوە، بەڵام داواکراوەکە روبەڕوویان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.
وتیشی بەھۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس برینداربوون و دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامە و پۆلیس لە ھەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی.
لای خۆیەوە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو بریندارەکەی دیکە برینەکانیان سوکە و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.