بڕیارە رۆژانەی چوارشەممە و پێنجشەممە لە پایتەختی کازاخستان ٢١ ھەمین خولی دانوستانەکانی“ئاستانا” لە نێوان سوریا و ئۆپزسیۆن، بەبەشداری نوێنەرانی روسیا و تورکیا و ئێران بەڕێوەبچێت، تورکیاش بۆردومانەکانی بۆسەر  رۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، چڕکردنەوەی بۆردومانەکانی تورکیا لەکاتێکدایە باس لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێی زەمینی دەکرێت بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ھەفتەی رابردوو جەختیکردەوە، سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکانەوە لە سوریا و عێراق، ھەروەھا پەرلەمانی تورکیاش پشتیوانی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکان دەکات لە دەرەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی.