قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی حاکم گەشاو مەریوانی نیگەران و دڵگران بووم
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬١٤٤
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو حاکم گەشاو مەریوانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاکم گەشاو مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم.
حاکم گەشاو یەکێک بوو لەو دادوەرانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە چەسپاندنی یاساو دادوەرێکی چالاکی دادگای سلێمانی و پاڵپشتی پرسی ژنان و مافەکانیان بوو. جگە لەوەش لەبنەماڵەیاڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانە و خوشکی شەھید دڵشاد مەریوانی بوو، کۆچکردنی مایەی نیگەرانی ھەموومانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران