وەزارەتی دارایی: لە ١١ مانگدا داھاتی عێراق ١٢١ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٦٢
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کۆی گشتی داھات تا مانگی تشرینی دووەم گەیشتووەتە ١٢١ ترلیۆن و ٢١٤ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن و ٨٧ ھەزار دینار، کە لە کۆی ئەو داھاتە، ١١٢ ترلیۆن و ٦٦٥ ملیار و یەک ملیۆن و ٤٠٢ ھەزار دیناری لەڕێگەی نەوتەوە بووە، بەو شێوەیەش نەوت سەرچاوەی سەرەکی داھاتی عێراق بووە و رێژەی لەسەدا ٩٣ی داھاتی پێکھێناوە، ھەروەھا کۆی گشتی داھاتە نانەوتییەکان گەیشتووەتە ٥٤٩ ملیار و ٥٠٤ ملیۆن و ٩٣١ ھەزار دینار.
ھەر بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کۆی گشتی خەرجی و سلفەکان لە ماوەی ١١ مانگدا گەیشتووەتە ٩٨ ترلیۆن و ٧٢٧ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن و ٤١٩ ھەزار دینار.