فوئاد حسێن: ھەولێر و بەغداد لەسەر ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم رێککەوتنیان ئیمزاکردووە
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٤١٤
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆنگرەی داڤۆس رایگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئەنقەرەیان کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جەیھان.
وتیشی، گفتوگۆکان باشبوون، ھیچ کێشەیەک لە بەندەر و بۆرییەکەدا نییە، ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە ھەناردەی نەوت بکەنەوە، ئەوەی ماوەتەوە و چارەسەرنەکراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقدایە.
ھاوکات جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لە داڤۆس کۆبونەوە، لە تەوەرێکدا باسیان لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم کردووە، بۆ پشتیوانیی سەقامگیری و سەرچاوەی بژێوی لە ھەرێمی کوردستان.