بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە لە فرۆکەخانەی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو حەوت کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە لە فرۆکەخانەی کەرکوک دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دووان لەدەستگیرکراوەکان ھەڵگری پاسپۆرتی ساختەی دۆمینیکا بوون، سیانیشیان ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیا  و ئەڵمانیایان بەکارھێناوە. ھەروەھا دوو ھاوڵاتی سوریش دەستگیرکراون کە بەھەمان شێوە ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیایان پێ بووە.