لە ساڵی رابردوو لە دادگاکانی گەرمیان ١٣٥٢ حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٧٠
بەپێی ئامارێکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاماری مامەڵەکانی ھاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ساڵەدا لە دادگای باری کەسێتی کەلار، کفری، رزگاری و دەربەندیخان و خانەقین، دوو ھەزار و ٦١٨ حاڵەتی مارەبڕین تۆمارکراوە، لە بەرامبەریشدا ھەزار و ٣٥٢ حاڵەتی جیابونەوە تۆمار کراوە.
دادگاکە راشیگەیاندوە، بڵاوکردنەوەی ئامارەکە بۆ ئەوەیە تا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری جیابوونەوەی ھاوسەرانبن و کاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بگرنە ئەستۆ.