زانکۆی سلێمانی: پێویستە دەستبە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٥٠
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاندوە، مامۆستایان و فەرمانبەران لەم رەوشە دژوارەدا بەوپەڕی بەرپرسارێتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە، ھەر بەھۆی لەخۆبردوویی ئەوانیشەوە، بەردەوام زانکۆی سلێمانی لە پێشەنگیدایە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکات، وەک ھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو رەوشە نەخوازراوە، لە زووترینکاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەستبە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە.
جەختیش لەوەدەکاتەوە، ئەنجومەنی زانکۆ ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران.