ھاتوچۆی سلێمانی: ھیچ وادەیەک بۆ کەوتنەکاری کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی ناوشار دیارینەکراوە
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٤٦
بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھیچ وادەیەک بۆ کارپێکردنی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی ناوشاری سلێمانی دیارینەکراوە و ھیچ کامێرایەکیش نەکەوتووەتەکار، جگە لە کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی سەر ڕێگەی تاسڵوجە – دوکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەھەر شوێن و ڕێگەیەک کامێرای چاودێری تیژڕەوی بکەوێتەکار، پێش ئەوەی بکەوێتە کار بە چەند رۆژێک شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە لە شوێنی کامێراکە و خێرایی رێگەپێدراو لە شوێنەکەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەناو شاری سلێمانی چەند کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی بەشێوەی ئەزموونی خرابوونەکار و سەرپێچی شۆفێرانیان تۆماردەکرد.