مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی: باج خستنەسەر قسە و ناڕەزایی خەڵک پێشھاتێکی مەترسیدارە
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٬٠٧٥
راشیگەیاند، "ھەزاران کەس لەپێناوی رزگاری و ئازادی ھەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا ھاووڵاتییان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لەزوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لە بەرامبەر ئەم ھەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵک سەپاندوویەتی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھێزە سیاسەکان لەگەڵ ھەموو کۆمەڵە و رێکخراو و سەندیکاکانی کرێکارانیش بێنە دەنگ لە دژی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین، ناکرێت ھاووڵاتییەک قسەیەک بکات و ئاسایش دەستگیری بکات.