ئاسایشی ھەولێر یەکێک لەو خاوەن نانەواخانانەی دەستگیرکرد کە ناڕەزایی دەردەبڕی
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٩٧
دوای ئەوەی خاوەن نانەواخانەیەک لە ھەولێر ناڕەزایی دژی گرانی نرخی غاز و ئارد و کارەبا دەربڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ خاوەنی ژمارەیەک نانەواخانە و سەمونخانە گردبوونەوە و یەکێک لەو خاوەن نانەواخانانە کە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و داوای کردووە حکومەت کار ئاسانی بۆ نانەواخانەکان بکات، لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیر کراوە و چارەنوسی دیار نییە.