قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچیدوایی لانە ئیسماعیل بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٤٦٤
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک ئیسماعیل محەمەد
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لانە) کچی شاعیر و نوسەری دیار (ئیسماعیل محەمەد)، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و بنەماڵەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال