بەرزان کەریم: کوردسات بە رۆحییەتی پێشمەرگە ئاسا خزمەتی زمانی کوردی کردووە
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٣٤٤
دەقی پەیامەکە...
لەناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی بیست و چوار ساڵەی تەمەنتان لێ دەکەین.
٢٤ ساڵ پڕ سەروەری و شانازی و پڕ لە خزمەت و کۆڵنەدان، ئەم کەناڵە جوانە بە رۆحییەتی پێشمەرگە ئاسا، بێ ووچان بێ ماندوو بوون، خزمەتی ڕەوتی رۆژنامەگەری و زمانی شیرینی کوردی کردووە.
خۆشحاڵم لەم ساڵیادەدا، سوپاس گوزاری ئێوەبین. کە ھەمیشە سەنگ و قورسایی خۆتان پارستوە و لەبەرەی گەل بوون.
دەخوازین ساڵی نوێی کارکردنتان بەردەوامیدان بێت بە ئەزموون و تێکۆشانی ڕابردووتان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر.
بەرزان کەریم محمود
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان