یاریدەدەری بەریوەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٤٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
یادی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات تان پیرۆزبێت..
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم..
کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەرانی کردووە و، بووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ھاونیشتمانیانی کورد و ھەمیشە ڕاستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی ڕۆژدا بووە ، لەگەڵ ئەوشدا پابەندی نەریت و کەلتووری کۆمەڵ و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەمەش وایکردووە کوردسات بکاتە کەناڵێکی نموونەیی و بەئەزموون و، پێشەنگ لەمیدیای کوردیدا.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، ھیواخوازم ھەمیشە لە گەشە و، داھێنانی نوێدا بن.
عومەر محەمەد ئەمین
یاریدەدەری بەریوەری گشتی بەروەردە سلیمانی
١/١/٢٠٢٤