پێویستە تا مانگی ئادار ھەموو ھاوڵاتییەک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت
کوردسات نیوز
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٥٥١
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق لە چەند لێدوانێکی بڕیاریداوە، تا سەرەتای مانگی ئاداری ٢٠٢٤ دەبێت ھەموو ھاووڵاتییەک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت و لەو وادە بەدوا کار بەھیچ بەڵگەنامەیەکی تری وەک(پێناسی باری شارستانی،ڕەگەزنامەی عێراقی)ناکرێت.
دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پابەندە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە و لە دوای کۆتایی ھاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ چاوەروانی ھاتنی ڕێنمایی پێویست دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.