لە ھەرێم ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٨٣
ساڵانە لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی کانونی یەکەم لە کڵێساکانی جیھان و ھەرێمی کوردستان یادی لەدایکبوونی مەسیح دەکرێتەوە و نوێژ و نزا و پاڕانەوە دەکرێت.
مەسیحییەکانی ھەرێمیش سەرقاڵی ئامادەکاریین و پێداویستییەکان بۆ ئەو جەژنە و ھاتنی سەری ساڵی نوێ دەکڕن.
بەڵام بەھۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی قەزای سۆران و رووداوی ئاگرکەوتنەوەی حەمدانیە، رێوڕەسم و ئاھەنگی رەسمی لە عەنکاوە ساز ناکرێت.