کۆمپانیای دی ئێن ئۆ: بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە
کەژان
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٩٥٧
بیژەن مۆساڤار ڕەحمانی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "دی ئێن ئۆی"ی نەوت و غازی نەرویژی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سەرەڕای وەستانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، تەنانەت لەگەڵ دابەزینی نرخی فرۆشی ناوخۆیی بۆ نیوە ، بەڵام داھاتێکی باش گەڕاوەتەوە بۆ کۆمپانیاکەیان ئەوەش لە رێگای فرۆشتنی بەرھەمەکانیان بە وەبەرھێنەری ناوخۆی.
راشیگەیاند، لە ئێستادا رۆژانە بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لەبەرزبونەوەدایە و گەیشتۆتە نزیکەی ٩٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، وە ھەر بەرمیلێکیان بە ٣٠ دۆلار فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پلانی ھەیە بۆ ھەڵکەندی بیرێکی تر لە ناحیەی بەعشیقە لە سنوری پارێزگای نەینەوا .