دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی....

١٧ دیسەمبەری ھەموو ساڵێک رۆژی شەکانەوەی ئاڵای کوردستانە، لەم رۆژە شکۆمەندە  سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلکۆی ھەموو شەھیدانی کورد و کوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان کردە قوربانی ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆ ھەموو پێشمەرگەی کوردستان و زیندانی سیاسیی و تێکۆشەرانی کوردستان.

لە پێناو شەکانەوەی ئەم ئاڵایە، کە ھێمای خۆراگری و یەکێتیی گەلەکەمانە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان لەدەوری ئامانجە باڵاکان و بەرژەوەندییە گشتیەکان ھاودەنگ و ھاوھەڵوێستن بن، تا بە یەکێتیی و یەکگرتوویی پارێزگاری لە ئەزمون و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکەین.