وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە پێناو بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاردرا بە  دواخستنی ھەر وانە یاخود تاقیکـردنەوەیەک لە رۆژانی ١٧ و ١٨ ئەم مانگە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وانە و تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی دواتر قەرەبودەکرێنەوە بۆ خوێندکارانی دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: لەو دوو رۆژەدا لە سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە نەھاتوو ھەژمار ناکرێن.