ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەھاوڕێیەتی میر فەیسەل کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ژمارەیەک سەردان و دیداریان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا و چاویان کەوت بە ژمارەیەک کەسایەتی و گەنجان ولاوان و ژنانی شارەکە . 

لەوانەش سەردانی خانەوادەی شێخ لەتیف ئەحمەد ئاغا زێباری کرد ولەڵایەن ( دڵدار عبداللە زێباری) سەرۆکی لیستی یەکێتی خەلکی نەینەوا و خزمانی پێشوازی کران، دواتریش چاویانکەوت بە ژمارەیەک گەنج و لاوی بەری راستی نەینەوا و ناحیەکانی بەعشیقە و بەرتلە، لەوتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند: یەکێتی پالپشتی لەتواناکانی گەنجان دەکات و ئاماژە بەرۆل و تواناکانی گەنجان کرد لە خزمەتکردنی وڵات و بەشداری پێکردنیان لە سیکتەرە جیاوازەکان بەمەرجێک دەرفەت وھەلی کاری گونجاویان بۆ برەخسێنرێت، ھاوکار و پالپشتی سەرەکی تواناکانیان دەبین بەئامانجی خزمەتکردنی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا .